حكوومه‌تی میسڕ سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆی باره‌گای حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خه‌ڵكی سڤیلی سنووری شاره‌كانی سلێمانی و كۆیه و پردێی له هه‌رێمی كوردستان كرد له‌لایه‌ن سوپای پازدارانی ئێرانه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مه پێشێلكردنێكی ئاشكرای سه‌روه‌ری و ئاسایشی عێراقه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسڕ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سه‌ركۆنه‌ی به ئامانجكردنی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌لایه‌ن سوپای ئێرانه‌وه ده‌كه‌ین كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كاندا خه‌ڵكی سڤیلی بێ‌تاوان بوونه قوربانی.
ڕاشیگه‌یاند: بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێشێلكارییه‌كی ڕوون و ئاشكرای سه‌روه‌ری و ئاسایشی عێراقه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسڕ له به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییان كرد و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه حكوومه‌تی میسڕ له نزیكه‌وه چاودێری گرژییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ناوچه‌كه ده‌كات و هۆشداریشی دا له هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك كه ببێته هۆی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه.
جێی باسه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سوپای پاسدارانی ئێران به مووشه‌ك و درۆن به‌شێك له باره‌گا و كه‌مپی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی سڤیلی حزبی دیموكراتی كوردستان له كۆیه و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له سلێمانی و پارتی ئازادی كوردستان له پردێ كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه 9 كه‌س شه‌هید بوون و 32ی تریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.