كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌ناپه‌ران نیگه‌رانی خۆی له هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له هێرشه‌كه‌دا خه‌ڵكی سڤیلی په‌نابه‌ر و ئافره‌ت و منداڵیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌ناپه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: زۆر نیگه‌رانین له هێرشه‌كانی ئه‌مرۆی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان که کاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر په‌ناگه‌ی په‌نابه‌رانی ئێرانی له شاری کۆیه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به گوێره‌ی راپۆرته‌کان، هێرشه‌کانی ئه‌مرۆ بۆته هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ندین که‌سی سڤیلی په‌نابه‌ر له‌گه‌ل ئافره‌ت و منداڵ.
کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشێ خۆی ئاراسته‌ی هه‌موو که‌سانه كرد كه له هێرشه‌كاندا به‌ركه‌وتوون و بوونه‌ته قوربانی.
كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیشی كرده‌وه كه به گوێره‌ی راپۆرته‌کان هێرشه‌كان هه‌روه‌ها کاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر قوتابییان له‌و كاته‌ی له قوتابخانه بنه‌ره‌تییه‌كان بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له هه‌ماهه‌نگی چڕ دایه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ دابینکردنی پێداویستییه‌کان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بۆردومانه‌كان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.