ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 28ـی 09ـی 2022 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له دوو په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی جیادا، پیرۆزبایی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و موحسین مه‌نده‌لاوی بۆ هه‌ڵبژاردنی به جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد که له دانیشتنی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا به‌ڕێوه چوو.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ حه‌لبووسی و مه‌نده‌لاوی و کار و ئه‌رکه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خواست و جه‌ختی له پاراستنی سه‌قامگیری و پێویستیی وڵات به کاری پێکه‌وه‌یی و تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌دی و سه‌ختییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات به گفتوگۆ و لێکگه‌یشتن کرده‌وه.
لای خۆیانه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبووسی و موحسین مه‌نده‌لاوی سوپاس و پێزانینیان بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزباییی نیچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.