Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:21

بە گوژمەی زیاتر لە 670 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن

کوردستان TV
100%


لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ بە گوژمەی 670 ملیۆن و 625هەزار دینار چەند پرۆژەیەكی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە ژمارەیەك گەڕەكی شارەكە كەوتنە بواری جێبەجێكردن كە پێكهاتوون لە دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و ئاوەڕۆی سندووقی و مەنهۆڵ لە ئاكرێ دەست بە جێبەجێكردنیان كرا.
پرۆژەكان كەوتوونەتە گەڕەكەكانی سەرهلدان و 11ی ئادارێ و خەبات و كوچینە حسن بدو، ئازادی، 11ی ئەیلوول و روناهی. ئەو پرۆژانە كاریگەری زۆر باشیان لەسەر سیستەمی ئاوەڕۆی ئەو گەڕەكانە دەبێت كە بەهۆیانەوە گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و مەترسیی دروستبوونی لافاو چارەسەر دەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.