رۆژی چوارشەممە 28 ی 9 ی 2022، هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە بە چەند ھێرشێک کرایە ئامانج و ئەم ھێرشانە کاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی بەکارهێنانی مووشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کرد لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
لای خۆشیەوە جەیک سۆلیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئهمهریكا به توندی ئیدانهی هێرشهكانی ئێرانی بۆ سهر ناوچهكانی ههرێمی كوردستان كرد و پشتیوانی ئەمریکا بۆ ههرێمی كوردستان دووپات كردهوه.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئهمهریكا، ئاماژهی پێدا، "ئێران ناتوانێت سهرنج لهسهر كێشه ناوخۆییهكان و ناڕهزایهتییهكانی وڵاتهكهی به هێرشكردن له دهرهوهی سنوورهكانی لابدات.".
ھەروەھا کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بە توندی ئیدانەی هێرشە بەردەوامەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەین، ئێران دەبێت بۆردومانەکان بۆ سەر شارۆچکە کوردییەکان ڕابگرێت کە بووەتە هۆی لەدەستدانی گیانی بێتاوان و زیانی بە ژێرخانی مەدەنی گەیاندووە.. ئێمه لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان له ئیدانەكردنی ئەو هێرشانه ڕادەوەستین و بەردەوامیش دەبین له پاڵپشتیكردن له سەروەری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عێراق".
لای خۆییەوە کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمە نیگەرانین سەبارەت بە بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، و گیان لەدەستدانى هاووڵاتیانی بێتاوان جێگەی داخە".
هاوکات شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق "یونامی" لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "دیپلۆماسییەتی مووشەک کارێکی بێباکانەیە و لێکەوتەی خراپی دەبێت، و پێویستە دەستبەجێ ئەو هێرشانە رابگیرێن".
دەوڵەتی میسریش بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانی کرد بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
کاردانەوەی وڵاتان بەرامبەر هێرشەكانی ئێران بۆ سهر ههرێمی كوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.