Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:03

حوسێن زوبەیدی : هەر لەرزینێكی تاران كاردانەوەی لەسەر بەغدا دەبێت

سەرقاڵبوونی تاران بە قەیرانی ناوخۆی خۆی، ڕەنگە دەرفەتێك بداتە عێراق و وڵاتانی ناوچەكە بۆ پشوودان لە دەستێوەردانەكانی ئێران.
کوردستان TV
100%

ئەو ناڕەزایەتیانەی لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە لە ئێران سەریان هەڵداوە، سەرنجی عێراقییەكان بۆ لای خۆی ڕادەكێشێت، كە بەشێكیان پێیان وایە سەرقاڵبوونی تاران بە قەیرانی ناوخۆی خۆی، ڕەنگە دەرفەتێك بداتە عێراق و وڵاتانی ناوچەكە بۆ پشوودان لە دەستێوەردانەكانی ئێران.
لەو بارەیەوە حوسێن زوبەیدی، چالاكی سیاسی پێیوایە ئێران لە ساڵی 2003ەوە تاڕادەیەكی زۆر زاڵ بووە بەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا و پشتی بە "دۆستەكانی" بەستووە.
زوبەیدی بە حورەی راگەیاندووە، هەر لەرزینێك لە تاران كاردانەوەی دەبێت لە بەغدا، چونكە سیمبولەكانی رژێم و سیاسەت و میلیشیا عێراقییەكان بە جۆرێك یان جۆرێكی تر بەستراوەتەوە بە ئێرانەوە.
لەلایەكی دیكەوە ئەمیر لورجی چالاكوانی ئێرانی بە ماڵپەڕی حورەی راگەیاندووە، ڕەنگە ناڕەزایەتییەكانی ئێستا هەڵگری گۆڕانكاری سیاسی گرنگ بن، بەدڵنیاییەوە هەنگاوێكی كۆمەڵایەتی گەورە دەبێت لەسەر ڕێگای جیابوونەوەیەكی تەواو لە ڕژێمی ئێستا.
عێراقییەكان چالاكانە بەدواداچوون بۆ ئەو خۆپیشاندانانە دەكەن كە دوای مردنی ژینا ئەمینی لە ئێران سەریان هەڵدا، زۆرێكیش لە چالاكانی عێراقی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پێیان وایە خۆپیشاندانەكان دەبێتە هۆی "لاوازكردن یان رووخاندنی" رژێمی ئێران و ئەمەش بە گوێرەی بۆچوونی ئەوان كارێكی ئەرێنییە بۆ عێراقییەكان.
لەوبارەیەوە ئەحمەد ئەلسوهەیل، شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی دەڵێت : سەرقاڵبوونی تاران بە قەیرانە ناوخۆییەكانی ، دەبێتە هۆی ئەوەی ئێران كەمێك لە عێراق و ناوچەكە دوور دەكەوێتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.