Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 09:30

بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌ شاری دیاربه‌كر (بزوتنه‌وه‌ی زمانی كوردی) ی به‌سه‌ركرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌ شاری دیاربه‌كر (بزوتنه‌وه‌ی زمانی كوردی) ی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ و سه‌ردانی گڵكۆی ( پرۆفیسۆر قه‌دری یه‌ڵدرم) و (محه‌ممه‌د ئۆزۆن) ده‌كات.
له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ شاری دیاربه‌كر له‌ باكووری كوردستان، دكتۆر سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئۆفیسی بزوتنه‌وه‌ی زمانی كوردی (حه‌زكورد) ی كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ران (بارش جه‌لالی) و (فه‌تحوڵا ئاڵچی) پێشوازی كرا.
له‌ دیدارێكدا باس له‌ بایه‌خی زمانی كوردی كرا، تایبه‌ت له‌ باكووری كوردستان و بۆ نه‌وه‌ی تازه‌ی كورد.
بریكاری وه‌زاره‌ت به‌ڵێنی پێدان له‌ بواری دابینكردنی په‌رتووك و وێنه‌وه‌ هاریكاریی (حه‌زكورد) بكات و ڕۆڵ و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانیشیانی به‌رز نرخاندن.
هه‌ر له‌ میانی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ شاری دیاربه‌كر سه‌ردانی گڵكۆی هه‌ریه‌ك له‌ ڕووناكبیران و نووسه‌رانی به‌نێوبانگی كورد (پرۆفیسۆر قه‌دری یه‌ڵدرم) و (محه‌ممه‌د ئۆزۆن) ی كرد و ڕۆڵ و نه‌خشی ئه‌و دوو زاته‌ی له‌ مێژووی ڕۆشنبیریی كوردیدا به‌رز نرخاند.
ئا- كامران
 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.