Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:18

زیاتر لە 68 ملیۆن دینار بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی شەقڵاوە و چنارۆك خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی پەرەپێدانی شوێنە گەشارییەكانی شەقڵاوە و چنارۆك، بۆ دروستكردنی كورسی و مێزی دانیشتن، گوژمەی (٦٨،٨٥٤،٠٠٠) شەست و هەشت ملیۆن و هەشت سەد و پەنجا و چوار هەزار دینار بۆ ئەو مەبەستە خەرج دەكرێت.
لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی كەرتی گەشتیاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بەپێی پلانی ساڵی ٢٠٢٢، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی ئەو گوژمەیەی داوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی سێت كورسی و مێز تاك كورسیی دانیشتن بۆ گەشتیاران لە شوێنە جیاوازەكانی سنووری شەقڵاوە و چاككردنەوەی كەپری دانیشتن لە شوێنە گەشتیارییەكان لە چنارۆك.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.