Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:31

لۆڕەكانیش بە فەرمی لە دژی رژێمی ئێران دەست بە خۆپیشاندانی سەرانسەری دەكەن

داوا لەخەڵكی دەكەن تا هەڵوەشاندنەوەی رژێمی ئێران شەقامەكان چۆڵ نەكەن
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە زیاتر لە 10 شار لە دژی رژێمی ئێران دەڕژێنە سەر شەقامەكان.
لۆڕەكان كە بەشێكی زۆری كوردانی رۆژهەڵات پێك دەهێنن و لە ئێران بە ئیلی بەختیاری دەناسرێن و چەندین عەشیرەتی گەورە لەخۆ دەگرێن، راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردووەتەوە و بە فەرمی رایانگەیاندووە كە لە ئەمڕۆ بەدواوە بە فەرمی لە دژی رژیمی ئێران دەست بە خۆپیشاندانی سەرانسەری دەكەن.
لەو راگەیەنراوەدا كە هەر یەك لە عەشیرەتەكانی حەفت لنگ، چهار لنگ، بابادی، بهداروند، محمود ساڵح، میم وند، زلكی، كیان راس، موگویی لەسەری ئیمزایان كردووە، ئاماژە بەوە كراوە كە كات كاتی ئەوەیە كە لە دژی زڵم و سەركۆتكارییەكانی رژیمی ئێران، دەستی برایەتی بۆ خەڵكی ئێران درێژ بكەین و شان بە شانی خەڵكی ئێران لە دژی رژیم دەست بە خۆپیشاندانی سەرانسەری بكەین.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوە هاوبەشەكەدا جەخت لەوە كراوە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كاتژمێر 6ی ئێوارەیەوە هەمووی بەختیارییەكان لە كرماشان، ئیزە، مەسجد سلێمان، لالی، ئەندیكا، ئەهواز و هەموو ئەو شارانەی كە بەختیارییەكان تێیایاندا دەژین دەست بە خۆپیشاندان لە دژی رژیمی ئێران دەكرێت.
بەختیارییەكان هەروەها داوایان لە خەڵكی دیكەی ئێران كردووە كە دەست بدەنە دەستی یەكتر و شان بە شانی یەكتر لە دژی رژیم سەرهەڵدانی جەماوەری خۆیانیان پەرە پێ بدەن و تا هەڵوەشاندنەوەی رژێم كۆڵانەكان چۆڵ نەكەن.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە بەختیارییەكان لە مێژووی ئێراندا لە رووی سیاسی، سەربازی و كۆمەڵایەتییەوە خاوەن رۆل وپێگەیەكی گرنگن و لە كرماشان تا ئەهواز لە ژێر كۆنترۆڵ و كاریگەری ئەواندایە، هەر بۆیە هەڵسانی بەختیارییەكان بە مانای لە دەست دەرچوونی بەشی باشووری رۆژئاوای ئێرانە لە دەستی رژیمی ئێران.
ئەردەلان گۆران

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.