Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:42

ئێران ترسی ئەوەی هەیە هەژموونی خۆی لە عێراق لەدەست بدات

کوردستان TV
100%

پەیمانگای ئەمریكی "ناوەندی عەرەبی لە واشنتۆن" لە راپۆرتێكیدا رایگەیاندووە كە كاریگەری ئێران لە عێراق لە دوای بزووتنەوەی ناڕەزایی جەماوەریی ئۆكتۆبەری ساڵی 2019ەوە شاهیدی دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لە كاتێكدا پێشبینی دەكرێت لە سێهەمین ساڵیادی راپەڕینەكەدا، خۆپیشاندانی گەورە لە مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو سەرهەڵبدات .
هەروەها راپۆرتەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە لە دوای تیرۆركردنی ژەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس لەلایەن سوپای ئەمریكاوە ، كاریگەرییەكانی ئێران زیانی پێگەیشتووە.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە ژەنەڕاڵ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودس، نەیتوانیوە پێگەی خۆی لە ناوخۆی عێراقدا بگونجنێت و ئامادە نەبوونی ئەو ،لاوازییەكی گەورە لە پێگەی ئێران لەم قەیرانەدا پێكدەهێنێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.