Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:16

وەزارەتی دەرەوەی عێراق یاداشتێكی ناڕەزایەتی ڕادەستی باڵیۆزی ئێران كرد 

داوای كردووە رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت
کوردستان TV
100%

بەهۆی بۆردومانی چەندین شار و گوندی هەرێمی كوردستان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئەیلولی 2022، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بانگهێشتی محەممەد كازم سادق ، باڵیۆزی ئێران لە عێراقی كرد.
لە بانگهێشتەكەدا ئیحسان عەوادی،  سەرۆكی فەرمانەگەی وڵاتانی دراوسێ یاداشتێكی ناڕەزایەتی توندی ڕادەستی باڵیۆزی ئێران لە عێراقی كرد . 
لە یاداشتەكەدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی كردۆتەوە لەسەر رەتكردنەوەی ئەو كارانەو داوای كردووە رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت و لۆژیكی سەربازی و زمانی چەك لە چارەسەركردنی ئاستەنگە ئەمنییەكاندا دووربخرێنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هۆشداریشیداوە لە كاردانەوەكانی ئەم رووداوانە لەسەر ئاشتی كۆمەڵایەتی نێوان هەردوو وڵات و كاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.
دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بانگهێشتی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا دەكات بۆ ئەوەی یاداشتێكی ناڕەزایی توندی ڕادەست بكات بەهۆی بۆردومانكردنی بەردەوامی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.
بە گوێرەی دوایین ئامار، بەهۆی ئەو هێرشانەوە 14 كەس شەهید بوون كە لەنێویاندا ئافرەتی دووگیان هەیە و 58 كەسی دیكەش برینداربوون كە زۆرینەیان هاووڵاتیی سڤیلن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.