كتێبی "چۆن داعش تێكشكا" له‌نووسین و یاده‌وه‌رییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی دلێری كوردستان فه‌رمانده " جه‌مال مورتكه"یه كه (470) لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره له خۆده‌گرێت بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌م كتێبه له هه‌شت به‌ش پێك دێت ،جگه له گێرانه‌وه‌ی مێژوویی باس له شه‌ڕی داسه‌پاوی تیرۆریستانی داعش ده‌كات ،له دژی كوردستان ،هه‌روه‌ها باس له ئیراده‌ی هه‌قخوازی گه‌لی كوردستان ده‌كات ،ئیراده‌یه‌ك كه هه‌رگیز سته‌م قبوڵ ناكات و كوردستان به گیان و خوێن ده‌پارێزێت.
نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا باس له چۆنییه‌تی تێكشكانی داعش ده‌كات زۆر به‌ووردی و به‌ڵگه‌و داتا‌و و وێنه چیرۆكه‌كانی تێكشكانی داعش له "گوێڕ" ده‌خاته ڕوو،هه‌روه‌ها باس له‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه ده‌كات كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و دا به‌رگریان له كوردستان كردوه له هه‌مان كات دا وێنه‌ی هه‌موو شه‌هید و كادیر و فه‌رمانده له كتێبه‌كه‌دا بڵاوكردۆته‌وه .
ئا- كامران
كتێبی "چۆن داعش تێكشكا؟" له نووسینی "جه‌مال مورتكه" بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.