Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:21

کۆنگرێسی ئەمریکا داوا لە یەکێتیی ئەوروپا دەکات حیزبوڵڵا وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت

کوردستان TV
100%


بەپێی ماڵپەڕى Jewish Press، کۆنگرێسی ئەمریکا هەستاوە بە پەسەندکردنى پرۆژەیاسایەک کە "هانى یەکێتیی ئەوروپا بۆ دەستنیشانکردنى حیزبوڵڵا بەگشتی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی.". ئامانجیش لەم پرۆژەبڕیارە، راگرتنی هەوڵەکانى کۆکردنەوەى پاڵپشتیی داراییە لە لایەن حیزبوڵڵاوە، کە بەکار دەهێندرێت بۆ پاڵپشتیکردنى چالاکییە تیرۆریستییەکانى. ئەم پرۆژەیاسایەش، پاڵپشتی بەدەستهێناوە بەمەبەستی تاوەکو بەردەوامی بدات بە هەماهەنگیکردن لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا لە شکستپێهێنانى چالاکییە تیرۆریستییەکانى حیزبوڵڵا. 
لەژێر چەتری ئەم پرۆژە یاسایەشدا، باڵى سیاسیی حیزبوڵڵا لە باڵی سەربازی جیا ناکرێتەوە. بە گوتەی هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرێس، "حیزبوڵڵا، بەشێوەیەکی بەردەوام پشتی بەستووە بە تەجنیدکردن و بەدەستهێنانى پاڵپشتیی دارایی لە رێگەى تۆڕەکانییەوە لە ئەوروپا، هەروەک، چۆن لە بەشەکانى تری جیهانیش، وەک رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەمریکاى لاتین دەیکات، تاوەکو بتوانێت بەردەوامیى بەخۆی بدات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.