Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:26

توركیا و ئێران ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن

کوردستان TV
100%

كاتژمێر 30 : 11 خوولەكی ئەمڕۆ پێنج شەممە 29-9-2022  فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گەرووی سنگان و دەوروبەری كوێستانی بێركمەیان لەدەڤەری سیدەكان بە چڕی بۆردومان كرد ، هەرچەندە زیانی گیانی بەر هاووڵاتییانی سڤیل نەكەوتووە, بەڵام بۆردومانەكان ترس لای خەلك و گوندنشینان دروست دەكات .
فڕۆكەكانی توركیا بەئامانجی لێدان لە بنكەو بارەگاكانی چەكدارانی پەكەكە ئەو شوێنانەی بۆردوومان دەكات و زەرەر و زیانەكانیانی ئەوان نەزانراوە. 
لە لایەكی دیكەش شەوی ڕابردوو تۆپخانەكانی ئێران بە دژواری چیای سەقەر و كوێستانی هۆڕنێ و بەربزینی لە دەڤەری سیدكان تۆپباران كرد
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.