Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:18

فڕۆكەی F16ی عێراق حەشارگەكانی داعش لە نەینەوا بۆردوومان دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی ئێف-16ی عێراق حەشارگەكانی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا بۆردوومان كرد.
لەوبارەیەوە یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، "فڕۆكە ئێف 16ی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی هێرشی ئاسمانی سەركەوتوویان بۆ سەر حەشارگەكانی باندە تاوانكارییەكانی داعش لە ناو زنجیرە چیای بادوش لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامدا.
هەروەها گوتی: ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی وێرانكردنی دوو حەشارگەی تیرۆریستانی داعش.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.