Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:22

سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێشوازی له‌ باڵیۆزی ڤاتیكان له‌ عێراق ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی ڤاتیكان له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێشوازی لە مەتران میتیا لێسکۆڤار باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق کردووه‌ .

سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند: لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڤاتیکانمان تاووتوێ کرد.

مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ باڵیۆزی ڤاتیکان سڵاو و ڕێز و سوپاس و پێزانینی قەداسەتی پاپای پێگەیاندین بۆ بەهاناوەچوون و میوانداریکردنی ئاوارە و پەنابەران بە گشتیی و کریستییانەکان بەتایبەتی، کە لە کەشێکی ئارام و ئاشتییانەدا لە هەرێمی کوردستان دەژین.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لە دیدارەکەدا پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان بە برەودان بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان دووپات کردەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.