Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:53

ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی وڵاتانی كه‌نداو سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی وڵاتانی كه‌نداو سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م بۆردومانانه‌ پێشێلكاری سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراقه‌.

دكتۆر نایف فه‌لاح موباره‌ك سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی وڵاتانی كه‌نداو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌گه‌ڵ عه‌بدولستار جه‌نابی باڵیۆزی عێراق له‌ وڵاتی سعوودییه‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی وڵاتانی كه‌نداو سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كانی دوێنێ چوارشه‌می سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ پێشێلكارییه‌كی ڕوون و ئاشكرای سه‌روه‌ری و ئاسایش و سه‌قامگیری عێراقه‌.

دكتۆر نایف فه‌لاح موباره‌ك جه‌ختیشی له‌ پتوكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ و وڵاتی عێراق كرده‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی به‌رژوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا.‌

جێی باسه‌ دوێنێ چوارشه‌م سوپای پاسدارانی ئێران به‌ مووشه‌ك و درۆن به‌شێك له‌ باره‌گا و كه‌مپی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی سڤیلی حزبی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆیه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له‌ سلێمانی و پارتی ئازادی كوردستان له‌ پردێ كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 30 كه‌س بوونه‌ قوربانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.