سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌مانی فه‌تح ئاشكرای كرد كه دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به ڕێككه‌وتن و ڕه‌زامه‌ندی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در كراوه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ساڵی داهاتوودا هه‌ڵبژارده‌ی پێشوه‌خته له عێراق ئه‌نجام ده‌درێ.
مه‌حموود مه‌رعی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح بۆ ئاژانسی (مه‌علوومه) گوتی: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵ ده‌دات له قۆناغی داهاتوودا حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری پێكبهێنێت كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ خواست و داوكاری هاووڵاتییانی عێراق.
گوتیشی: هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێك بۆ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق دیاری بكرێت، ئه‌ركی داهاتووی بریتی ده‌بێت له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به ڕه‌زامه‌ندی خودی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌دریش كراوه له مانگی 10ی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ئه‌نجام بدرێ.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو له حه‌نانه له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و چه‌ند لایه‌نێكی تری سیاسی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در به‌ڕێوه بچێت و پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته یه‌كلایی بكرێته‌وه.
جێی باسه دوێنێ چوارشه‌م دوای زیاتر له دوو مانگ له هه‌ڵپه‌ساردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا له‌نێو هۆڵی كۆبوونه‌وه پرسی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كلایی كرایه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان داواكه ڕه‌تكرایه‌وه، له بڕگه‌یه‌كی تریشدا موحسین مه‌نده‌لاوی به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.