حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ئهمڕۆ پێنجشهم ئاشكرای كرد كه پێشمهرگهیهكی تریشیان بهناوی (ئەیووب هونەروەر) كه له بۆردومانهكهی دوێنێ چوارشهمی شاری كۆیه بریندار ببوو، بههۆی سهختی برینهكهیهوه چووە شههید و چووه ڕیزی کاروانی نەمران، ئاماژهی بهوهش دا كه بهمه ژمارهی شههیدانیان گهیشته 8 كهس.
ناوهندی ئیداری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له ڕاگهیهنراوێكدا ئاماژهی دا: بەداخەوە ڕادەگەیەنین کە ئەیووب هونەروەر، پێشمەرگەی بەوەجی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە لە پەلامارە مووشەکییەکەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبدا بە توندی بریندار ببوو، سەرەڕای هەوڵی پزیشکان بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە شەهید بوو.
ڕاشیگهیاند: ڕاگەیاندنی هەواڵی شەهیدبوونی ئەیووب هونەروەر لە حاڵێکدایە کە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشهم ڕاگەیەنرا کە عوسمان فەیزە پێشمەرگەیەکی دیکەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاکامی هێرشە مووشەکییەکەی ڕۆژی چوارشەمی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دیموکرات شەهید بووە.
ههروهها ئاماژهی بهوهش دا: هەروەک لە ڕاگەیەندراوەکانی پێشووتری ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبیشدا هاتبوو، لە ئاکامی هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە لەو هێرشە مووشەکییەدا خوێندنگەی منداڵانی بنکەکانی حیزبی دیموکراتیشی کردە ئامانج، هەتا دوێنێ 6 کەس لە کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی بنەماڵەکانی حیزبی دیموکرات شەهید ببوون.
جهختیشی كردهوه كه بەم جۆرە ژمارەی شەهیدانی مووشەکبارانی ئەمجارەی حیزبی دیموکرات هەتا ئێستا گەیشتۆتە 8 کەس.
جێی باسه دوێنێ چوارشەم 6ی ڕەزبەر، هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مووشەک و دڕۆنی خۆتەقێن هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە و بارەگای حیزبەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەداخەوە ئەو هێرشانە تا ئێستا 14 شەهید و دەیان برینداری لێ کەوتۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.