بەرپرسی ناوەندی بەرێوەبەری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران داوایهكی له خهڵكی ڕۆژهەڵاتی کوردستان كرد تووڕەیی خۆیان لە شەقامەکانی کوردستاندا پێشانی کۆماری ئیسلامی و جیهان بدەن.
ڕۆژی چوارشهمی ڕابردوو سوپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە مووشەک و درۆن هێرشیان كرده سەر بنکەکانی حزبی دیموکراتی كوردستانی ئێران و حیزبەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان كه بههۆیهوه ژمارهیهك پێشمهرگه و هاووڵاتیی سڤیل شههید و بریندار بوون.
لهمبارهیهوه مستەفا هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ڕاگهیهنراوێكدا ڕایگەیاند: ئەو هێرشانە هەرگیز ناتوانن ئیرادەی ڕزگاری و ئازادیخوازیی ئێمە لە ناو ببەن. مستەفا هیجری داواشی لە خەڵکی تێکۆشەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە تووڕەیی خۆیان لە شەقامەکانی کوردستاندا پێشان بدەن و جارێکی تر بیسەلمێنن کە ئەوەی ناتوانێ کوردستان بە چۆکدا بێنێ هێرش و سەرکوتی داوا ڕەواکانمانە.
بەرپرسی ناوەندی بەرێوەبەری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له كۆتایی ڕاگهیهنراوهكهدا جهختی كردهوه كه ئیرادەی ئێوە چۆک بە هەموو دیکتاتۆرێک دادێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.