Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:24

پۆلیس زانیاری له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌م هاووڵاتییه‌‌ ده‌دات

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین زانیاری له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌م هاووڵاتییه‌ ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ باری ده‌روونی جێگیر نه‌بوو و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بوو ون ببوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: ڕۆژی 23/9 لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین سکاڵا تۆمار کرا لەسەر ئەوەی هاووڵاتیی (ج . ح) لەدایکبووی ساڵی 1975 ڕەگەزی نێر، دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕین چۆتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: دوای تێپەڕبوونی 7 ڕۆژ بەسەر ونبوونەکەیدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی تەرمەکەی لە پشت گۆڕستانی قەڵادزێ دۆزرایەوە.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا کە بە وتەی هاوسەرەکەی باری دەروونی جێگیر نەبووه.‌

ئاماژه‌شی دا: پاش گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و تەندروستی، بڕیار درا تەرمەکەی بەرێ بکرێ بۆ پەیمانگه‌ی پزیشکی دادی ڕانییە بە مەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی. پۆلیس جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دۆسییەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.