Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:23

له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی قوتابخانه‌كه‌ی كابوول زیاتر له‌ 70 كه‌س بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ئه‌فغانستان ئاشكرای كرد، له‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی قوتابخانه‌یه‌ك له‌ شاری كابوولی پایته‌خت به‌لایه‌نی كه‌م 70 كه‌س كوژران و بریندار بوون.

پۆلیسی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ له‌ قوتابخانه‌ی كاج له‌ گه‌ڕه‌كی ده‌شتی باراچی كه‌ زۆرینه‌یان كه‌مینه‌ی هه‌زاره‌ی شیعه‌ مه‌زهه‌بن له‌ ڕۆژئاوای شاری كابوول ڕوویداوه‌،

ڕاشیگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كاتێكدا ڕوویداوه‌ كه‌ قوتابییان سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌ بوون به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنیان له‌ قوتابخانه‌كه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی شاری كابوول له‌ ڕۆژانی هه‌ینیدا پشووه‌.

پۆلیسی ئه‌فغانستان له‌باره‌ی ئاماری قوربانییه‌كان ڕایگه‌یاند: دوایین ئاماره‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ژماره‌ی كوژراوه‌كان بریتین له‌ 32 كه‌س و هه‌روه‌ها برینداربوونی 40 كه‌سی تر.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ له‌ زۆربه‌ی ڕۆژه‌كانی هه‌ینیدا و له‌ مزگه‌وت و شوێنه‌ گشتییه‌كان ته‌قینه‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان به‌تایبه‌تیش له‌ شاری كابوولی پایته‌خت ڕوو ده‌دات و له‌ ماوه‌ی ڕابردووشدا ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی سه‌رجه‌م ته‌قینه‌وه‌كانیان گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.

هه‌فته‌ی ڕابردووش له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا له‌ كاتی نوێژی به‌ كۆمه‌ڵدا ته‌قینه‌وه‌ له‌ مزگه‌وتی وه‌زیر ئه‌كبه‌ر خان له‌ ناوه‌ڕاستی شاری كابوول ڕووی دا به‌هۆیه‌وه‌‌ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا‌ و 28ی تریش بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.