یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینییه‌كه‌ی لیۆنێل میسی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌ستپێكردووه.
میسی /35 ساڵ/ له هاوینی 2021 به گرێبه‌ستێكی ئازاد و بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سان جێرمان و خولی فڕه‌نساوه كرد.
رۆژنامه‌ی (سپۆرت)ی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه: كارگیڕی یانه‌ی پاریس سان جێرمان وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ڕێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی میسی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له وه‌رزی داهاتوودا، ئاماده‌كاری پێشكه‌شكردنی گرێبه‌ستێكی نوێ ده‌كات بۆ ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینییه‌كه‌یان.
یانه فڕه‌نسییه‌كه له گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌دا داوا له میسی ده‌كات ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له یانه‌كه‌یان درێژ بكاته‌وه كه له هاوینی ساڵی داهاتوو 2023 كۆتایی دێت.
یانه‌ی پاریس سان جێرمان ئاماده‌یی خۆی پێشانداوه گرێبه‌سته‌كه‌ی میسی ساڵێكی تر و له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری ساڵێكی تریش به مووچه‌ی ته‌واوی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ درێژ بكاته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌فه‌رمی ده‌رگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به ڕووی میسی كرده‌وه و سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه‌كانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر زۆره بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌ستێره‌كه بگه‌ڕێته‌وه خولی ئیسپانیا و جارێكی تر له یاریگه‌ی كامپ نوو ده‌ست به یاریكردن بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.