تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووباره چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان كرد.
مه‌هدی داود په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئەمڕۆ هەینی 30ـی ئەیلوول، بۆ جارێکی دیکە تۆپخانەكانی ئێران هه‌ریه‌ك له چیاكانی بەربزین و سەقەر و دەوروبەری گوندەكانی بن پەرێز و کەتینەیان لە دەڤەری سیدەکان تۆپباران کردەوە.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه ماوەی ھەفتەیەكه ئێران بەردەوام ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش ده‌ڤه‌ری سیده‌كان تۆپباران دەكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بەهۆی بەردەوامی تۆپبارانەکانی چەند ڕۆژی رابردووی ئەو ناوچە کوێستانییانە، ژمارەک گوندی ئەو سنوورە چۆڵکراون و ئاوەدانیان تێدا نەماوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌به‌ر به‌رده‌وامی تۆپبارانه‌كان و چۆڵكردنی گونده‌كان، تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر زیانەكانی تۆپبارانەكانی ئه‌مڕۆ و چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو نەزانراون.
ڤیدیۆ.. ساتی بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سیده‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.