Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:27

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت جوتیارانی ڕاپەڕین قەرەبوو دەکرێنەوە

کوردستان TV
100%

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 641 جوتیاری سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین قەرەبوو دەکرێنەوە.

بەپێی نووسراوێک کە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کودستانی لەسەرە، تێیدا هاتووە "دوابەدوای فەرمانمان ژمارە (6779) لە 18ـی 12ـی 2018، لەپێناو بەرجەستەکردنی دادپەروەری و یەکسانی لە مامەڵەکردن، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، بڕیارمان دا بە قەرەبووکردنەوەی تەنیا ئەو (641) جوتیارەی کە زەوی کشتوکاڵیان لەبەردەستە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین."

هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو کە "لەبەرامبەر هەر (2) دۆنم یەک پارچە زەوی نیشتەجێیان  بە ڕووبەری (200 مەتر دووجا) پێ بدرێت، کە پێشتر بەپێی نووسراوەکانی ئەم سەرۆکایەتیە ژمارە (3609)  لە 10ـی 04ـی 2008 کە ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەیان بۆ ئەنجام دراوە، بەڵام مامەڵەکانیان ڕاگیراوە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە کێشەی قەرەبووی جوتیاران."

هەر لە نووسراوەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە فەرمانەکە لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە، کە دوێنێ پێنجشەممە 29ـی 09ـی 2022 دەرکراوە، جێبەجێ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.