Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:23

ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا لە بە ئامانجگرتنی درۆنەکانیان

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەرکانی ئێران ئەمڕۆ هەینی 30ـی 09ـی 2022 هۆشداری دەداتە ئەمریکا لە ئەگەری بە ئامانجگرتنی درۆنەکانیان.

محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی ئێران ڕایگەیاند: بانگەشەی ئەمریکا سەبارەت بە لەناوبردنی درۆنێکی ئێرانی سەلمێنەری هاوبەشی و هاوکاریی ئەوانە لەگەڵ تیرۆریستان و جوداخوازان.

ڕاشیگەیاند: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکییه‌کان له‌دژی فرۆکه‌ بێفڕۆکه‌وانه‌کانی ئێران بجوڵێن، ئه‌وا هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێران وه‌ڵامی ئه‌م کرده‌وه‌ دوژمنکارانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌.

جەختیشی كردەوە كە "ئێران مافی خۆیەتی ڕووبەڕووی ئەم هەوڵانە ببێتەوە و تۆڵە بكاتەوە."

لە درێژەی گوتەکانیشی ئاماژەی بەوە دا کە هێزە چەكدارەكانی ئێران خاوەنی زانیاری تەواو و دروستن سەبارەت بە بنكەكانی ئەمریكا لە هەریر و هەولێر و دهۆک لە عێراق.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.