Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:19

بەغدا؛ کەسێک دەڕفێنرێت و داوای 800 هەزار دۆلار لەبەرامبەر ئازادکردنی دەکرێت

کوردستان TV
100%

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی چەند کەسێکی ڕاگەیاند کە کەسێکیان ڕفاندبوو، لەبەرامبەر ئازادکردنی داوای بڕەپارەیەکی زۆریان کردبوو.

دەزگای ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە زانیاری دروستی هەواڵگری هێزێکی تایبەت لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەند تۆمەتبارێک بە تۆمەتی ڕفاندنی کەسێک."

ڕاشیگەیاند: باندەکە لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەو کەسە، داوای 800 هەزار دۆلاریان لە بنەماڵەکەی کردبوو.

دەزگاکە ئاماژەی بەوەش داوە کە هێزەکانمان توانیان باندەکە کە لە 5 کەس پێکهاتبوون دەستگیر بکەن، ئەو کەسەشی ڕفێنرابوو، ئازاد بکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.