Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:13

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا: لەبەرامبەر توندوتیژی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم وەستاوین

کوردستان TV
100%

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کردەوە کە بەریتانیا لەبەرامبەر توندوتیژی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەستاوە.

لۆرد تاریق ئەحمەد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی لە تویتێکدا ڕایگەیاند: لەگەڵ مەسرور بارزانی قسەم کرد بۆ پرسە و سەرەخۆشی لە گیانلەدەستدانی خەڵکی مەدەنی بێتاوان کە بە هۆی هێرشەکانی ئێران لە ڕۆژی چوارشەممە لە سێ شارۆچکەی کوردستان ڕووی دا.

جەختیشی کردەوە کە "بەریتانیا لە بەرامبەر توندوتیژی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەستاوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.