Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:18

G7: هەرگیز دان بە لکاندنی ناوچەکانی ئۆکراینا بۆ سەر ڕووسیادا نانێین

کوردستان TV
100%

وڵاتانی G7 جەخت دەکەنەوە کە هەرگیز دان بە لکاندنە ناوچەکانی ئۆکراینا بۆ سەر ڕووسیادا نانێین.

وڵاتانی G7 ڕایانگەیاند: ئێمە وەک وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ژاپۆن، کەنەدا، بەریتانیا و ئەمریکا، هەروەها نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بەتووندترین شێوە سەرکۆنەی شەڕی ڕووسیا دژ بە ئۆکراینا دەکەین، کە بەردەوام بووە لە پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی ئۆکراینا.

ڕاشیگەیاند: هەوڵەکانی سەرۆک پوتین بۆ لکاندنی ناوچەکانی دۆنێستیک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژهیا بە ڕووسیا پشتگوێخستنێکی ئاشکرای ڕووسیایە بە یاسا نێودەوڵەتیییەکان و نموونەیەکی دیکەی پێشێلکارییەکانی ڕووسیایە.

وڵاتانی G7 لە ڕاگەیەنراوەکە جەختیان کردۆتەوە کە "هەرگیز دان بەم لکاندنەدا نانێین، هەروەها دان بەم ڕیفراندۆمەشدا نانێن کە بە چەک ئەنجام دراوە."

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردوو، ڕیفراندۆم ئەنجام درا بۆ لکاندنی ئەم ناوچانە بە ڕووسیا، ڤیلادیمێر پوتینیش بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە واژۆی لەسەر بەڵگەنامەی لکاندنی ناوچەکان کرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.