Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:22

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوە لەسەر قسەی فەرماندەیەکی هێزەکانی ئێران دەدات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی  قسەکانی فەرماندەیەکی هێزەکانی ئێرانی سەبارەت بە دوا هێرشیان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نوێنەر و شاندە ئیرانییەکان لە کۆبوونەوەکان و لە ڕاگەیاندنەکانیش، بە ئاشکرا و بەردەوام  هەڕەشەی لێدانی بنکەکانی ئوپۆزسیۆن و بنکەکانی ئەمریکایان کردووە.

ڕاشیگەیاند: لایەنە ئوپۆزسیۆنەکانیش ئاگاداری ئەو گەف و ھەڕەشانە بوون، بەڵام هەرێمی کوردستان،  بە هیچ شێوەیەک و ھیچ کاتێک، ڕەزامەندی لە سەر پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئەنجامدانی ئەم هێرشانە نەداوە و بە توندیش سەرکۆنەیان دەکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.