Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:20

سۆران؛ پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکرێت کە زیاتر لە 36 هەزار کەس تێیدا سوودمەند دەبن

کوردستان TV
100%

پڕۆژەی ئاوی 51 گوندی دەڤەری بارزان دەست پێ دەکاتەوە کە زیاتر لە 36 هەزار کەس تێیدا سوودمەند دەبن.

ڕاگەیاندنی ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوونمان بۆ پرۆژە تەواو نەکراوەکان بەتایبەت پرۆژەی ئاوی دەڤەری بارزان، گەلی باڵندا بە ھەوڵ و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی مەلا مستەفا بارزانی، دوای چەندین دانیشتن و گفتۆگۆ بە ئامادەبوونی جەنابیان لەگەل کۆمپانیای جیبەجێکار ئەمرۆ هەینی 30ـی 09ـی 2022 دەست بە کارەکانی کرایەوە.

ڕاشیگەیاند: پڕۆژەی ئاوی بارزان کە 75% جێبەجێ کراوە، تێچووی گشتی پڕۆژەکە 138 ملیار دینارە لە ساڵی 2013  دەستپێکراوەو لە ساڵی 2019 بەهۆی کێشەی دارایی لە کارکردن وەستاوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە بە تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە جگە لەوەی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تێچوویەکی زۆر لە دابینکردنی ئاو لە ڕێگەی تانکەرین و نەهێشتنی کێشەی کەمی و نەبوونی ئاو، چارەسەرکردنی بۆ زیاتر لە 36 هەزار دانشتووانی 51 گوندی دەڤەری بارزان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.