پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 30ـی 09ـی 2022 دوو کەس بە تۆمەتی دزینی كێبڵ و وایەری كارەبای دووكـان دەستگیر كران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەک سكاڵایان تۆمار كرد كە كێبڵ و وایەری كارەبایییان لێ دزراوە لە پڕۆژەگەشتیاریەكان و خانووە تازە دروستكراوەكان. هێزەكانی پۆلیسی قەزای دووكان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكانەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن.
ڕاشیگەیاند: لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکان دەست بەسەر بڕێک كێبڵ و وایەری كارەباییدا گیرا.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباران (ئـ. ع. ع. لەدایكبوی 1986 ) و( ئـ. س. ع. لەدایكبووی 1993) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.