Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:18

زیاتر لە 110 پەرلەمانتاری عێراق داوای دانیشتنی نائاسایی لەسەر بۆردومانەکانی ئێران دەکەن

کوردستان TV
100%

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی 30ـی 09ـی 2022 ڕایگەیاند، داوایەک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی سەبارەت بە بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

ئیخلاس دلێمی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئێستا واژۆی ئەندامانی پەرلەمان کۆ دەکرێتەوە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی سەبارەت بە بۆردومانەکانی ئێران و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: ئێستا ژمارەی ئەو ئەندامانەی پەرلەمان کە واژۆیان لەسەر داواکارییەکە کردووە گەیشتووەتە  110 ئەندام.

ئاماژەی بەوەش دا کە داواکارییەکە لەگەڵ تەواوی لایەنە کوردستانییەکان و ژمارەیەک نوێنەری فراکسیۆنەکانی دیکە و بەشێک لە ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.