Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:20

سبەی تشرینییەکان خۆپێشاندانێکی فراوان ئەنجام دەدەن

کوردستان TV
100%

بڕیارە کاتژمێر 11ـی بەیانی، سبەی شەممە 01ـی 10ـی 2022 خۆپێشاندانی تشرینییەکان دەست پێ بکات، کە هاوکاتە لەگەڵ خۆپێشاندانە گەورەكەی ئێران و تێپەڕبوونی 4 ساڵ بەسەر دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتییانی عێراق.

بزووتنەوەی تشرینی پێشتر لە ڕاگەیەنراوێک ئاماژەی بەوە دا کە خۆپێشاندانەکە سبەی شەممە لە گەڕەکی تەحریر دەستپێدەکات.

لەمبارەیەوە مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختی لەسەر مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە لە چوارچێوەی یاسادا کردەوە.

هاوکات کازمی داوای لە خۆپێشاندەرانیش دەکات کە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بکەن لە پاراستنییان و پاراستنی دامودەزگەکانی دەوڵەت و موڵکی گشتی و تایبەت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.