Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:13

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له د. عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ـی 09ـی 2022 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ د. عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید وه‌زیری پێشووتری په‌روه‌رده‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی باوکیان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ کرد.

نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ د. عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان، هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و سه‌بووریی خۆیان و که‌سوکاری به‌ڕێزیان بدات.

لای خۆیه‌وه‌ د. عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید، سوپاسی  نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می و هاوبه‌شی له‌ پرسه‌که‌یاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.