خۆپیشاندانی تشرینییەكان لە بەغدا دەستی پێكردەوەو لە ئێستاشدا خۆپیشاندەران لەگۆڕەپانی تەحریر گردبوونەتەوەو ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندانە گەورەكەی ئەمڕۆ شەممە دەكەن كە بڕیارە كاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ دەست پێبكات .
پێشتر بزووتنەوەی تشرینی لە ڕاگەیەنراوێك ئاماژەی بەوەدابوو كە خۆپێشاندانەكە سبەی شەممە لە گۆڕەپانی تەحریر دەستپێدەكات.
لەمبارەیەوە مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان جەختی لەسەر مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە لە چوارچێوەی یاسادا كردەوەو داوا لە خۆپێشاندەرانیش دەكات كە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بكەن لە پاراستنییان و پاراستنی دامودەزگەكانی دەوڵەت و موڵكی گشتی و تایبەت.
لەبەغدا خۆپیشاندان دەستی پێكردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.