بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سوپای كۆریای باشوور رایگەیاندووە، كە دوو مووشەكی بالیستیكی كورت مەودای بەرەو دەریا لە كەناراوەكانی رۆژهەڵات ئاراستە كردووە، ئەمەش چوارەمین مووشەكی لەو جۆرەیە لەلایەن پیۆنگ یانگەوە لە ماوەی هەفتەیەكدا لەكاتێكدا گرژییەكانی دەوروبەری نیمچە دوورگەی كۆریای زیاتر كردووە.
سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی كۆریای باشوور لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە ئەو دوو موشەكە كورت مەودایە لە "سونانەوە"ەوە هەڵدراون، كە دەكەوێتە باكووری پیۆنگ یانگی پایتەختی كۆریای باكوورەوە. مەزەندە كرا كە مەودایان 350 كم و بەرزییان 30 كم بووە.
هەڵدانی مووشەكەكان دوای ئەوە دێت كە دوێنێ هەینی كە هێزەكانی دەریایی كۆریای باشوور و ئەمریكا و ژاپۆن بۆ یەكەمجار لە ماوەی پێنج ساڵدا مەشقێكی سێ قۆڵی دژە ژێردەریایییان ئەنجامدا، هەروەها ئەوەش دوای ئەوە دێت كە هەفتەی ڕابردوو كامالا هاریس جێگری سەرۆكی ئەمریكا سەردانی ناوچەكەی كرد.
كۆریای باشوور دوو مووشەكی بالیستی هەڵدەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.