Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:31

ئازەرییەكانیش لە دژی رژێمی ئێران دەستیان بە راپەرین كرد

کوردستان TV
100%

8 پارت و لایەنی سیاسی داوایان لە ئازەرییەكان كردووە لە تەورێز هەتا هەمەدان لە دژی رژیمی ئێران بڕژێنە سەر شەقامەكان.
خۆپیشاندانە سەرانسەرییەكانی خەڵكی ئێران لە دژی رژێمی ئەو وڵاتە كە بە هۆی كۆشتنی كچێكی كورد بە ناوی ژینا ئەمینی دەستیان پێكردبوو لە 14مین رۆژی خۆیاندا بەردەوامن و رۆژ لە دوای رۆژ بازنەی خۆپیشاندانەكانیش بەرفراوانتر دەبێت.
لەو چوارچێوەیەدا شەوی رابردوو 8 پارت و لایەنی سیاسی ئازەرییەكانی ئێران راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە و داوایان لە ئازەرییەكانی ئێران كرد كە لە دژی رژیمی ئەو وڵاتە وەكو گەل و پێكهاتەكانی دیكە بڕژێنە سەر شەقامەكان و داوای روخاندنی رژێم بكەن.
لە بەشێكی ئەو راگەیەنراوەدا باس لەوە كراوە كە هەموو گەلان و پێكهاتەكانی ئێران، لە دژی رژێم دەستیان بە راپەرینی سەرانسەری كردووە ودەشڵێن: شەرمەزارییە بۆ ئێمەی ئازەری كە لەم راپەرینە سەرانسەرییەدا رۆل و جێگای دەستمان نەبێت، بۆیە پێویستە ئێمەی ئازەریش لە تەورێزەوە تا هەمەدان شان بە شانی گەلان و پێكهاتەكانی دیكەی ئێران لە دژی رژێم دەست بە راپەرین بكەین.
ئەو پارت و لایەنانەی كە راگەیەنراوەكەیان ئیمزا كردووە بریتین لە حزبی یەكێتی ئازەربایجان، بەرەی بەرگری نیشتمانی ئازەربایجان، پارتی ناوەندی ئازەربایجان، بزۆتنەوەی خوێندكارانی ئازەربایجان، ناوەندی لێكۆڵینەوەی تەورێز، پارتی دیموكراتی ئازەربایجانی باشوور، یەكێتی دیموكراتی ئازەربایجان، بیرلیك  و ئازۆخ.
ئەم پارت و لایەنانە داوایان لە ئازەرییەكان كردووە كە پێویستە ئازەرییەكانیش بۆ دابین كردنی پێشە رۆژێكی گەش و بەدەستەوە هێنانی ماف و ئازادییەكانی ئازەرییەكان شان بە شانی گەلانی دیكە بەشداری لەم راپەرینە سەرانسەرییە لە دژی رژێم بكەن.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە دوو رۆژ لەمەو بەر بەختیارییەكانیش لە ئێران بە هەمان شێوە راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردبوویەوە و بە رەسمی دەستیان بە خۆپیشاندان لە دژی رژێمی ئێران كردبوو.
ئەردەلان گۆران
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.