Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:40

رۆژی جیهانی بە ساڵاچووان .. رێگەیەكە بۆ ئەوەی پێداویستییەكانی كەسە بەتەمەنەكانی تێدا بناسرێت 

کوردستان TV
100%

ساڵی 1990 لە كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، یەكی ئوكتۆبر وەك رۆژی جیهانی بە ساڵاچووان راگەیەنرا تا بایەخ بدرێت بە بەساڵاچووان و كێشەو گرفتەكانی ئەم چینە لە كۆمەڵگا. هەروەها ساڵی 2002 لە كۆبوونەوەیك لە شاری مەدرید نوێنەرانی بەشدار بووی وڵاتان بەڵێنیان دا هەموو خزمەتگوزاریەك بۆ بەساڵاچووان و هەروەها بواری بەشداری كۆمەڵایەتی و ئابووریان بۆ بڕەخسێنن. 
رۆژی جیهانی بەساڵاچووان، كە رێگەیەكە بۆ ئەوەی پێداویستییەكانی كەسە بەتەمەنەكانی تێدا بناسرێت و هۆشیاری بڵاوبكرێتەوە لەبارەی ئەوەی بەساڵاچووان لەم قەرەباڵخییەی ژیاندا چییان پێویستە.
جیاكاری بەهۆی تەمەن، زۆر بڵاوە و بەردەوام رووبەڕووی بەتەمەنەكان دەبێتەوە و كاریگەری لەسەر تەندروستی بەساڵاچووان دەبێت، هەر بۆیەش دروشمی ئەمساڵ رووبەڕووبوونەوەی ئەم جیاكارییەیە كە بەهۆی تەمەن رووبەڕوویان دەبێتەوە، هەروەها تێگەیاندنی خەڵكییە لە زیانەكانی ئەم جیاكارییە.
لەم بۆنەیەدا پیرۆزبای ئاراستەی سەرجەم بەساڵاچووانی هەرێمی كوردستان دەكەین و چەپكە گوڵی وەفاداری و خۆشەویستیان پێشكەش دەكەین. هیوای تەمەن دێژی‌و تەندروستیەكی باش‌و ژیانێكی پڕ لەخۆشی و كامەرانیان بۆ دەخوازین.
ئا- كامران
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.