سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، كە چەند خۆپیشاندەرێك لەسەر پردی جمهورییە لە ناوەندی بەغدای پایتەخت، برینداربوون.
سەرچاوەكە بەمیدیای عێراقی راگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامیی هێزە ئەمنییەكان بۆ تەقاندنی گازی فرمێسكڕێژ بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكان، چەند خۆپیشاندەرێك برینداربوون و چەند كەسێكیش تووشی حاڵەتی تەنگەنەفسی لە سەر پردی جمهوریە لە ناوەندی بەغدای پایتەخت بوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە سێهەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەری ساڵی 2019 خۆپیشاندانی جەماوەری لە بەغدای پایتەخت دەستی پێكرد
گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكانی عێراق روویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.