ئەمڕۆ شەممە 1ی ئۆكتۆبەر ( تشرینی یەكەم)، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سێناتۆر كریستیان كامبۆن سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و بەرگری و هێزە چەكدارەكانی لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا ( سێنات) كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و فەرەنسا، تاووتوێ كران.
سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و بەرگری و هێزە چەكدارەكان لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، خۆشحاڵی خۆی بە دووبارە سەردانكردنی هەرێمی كوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوە دا كە هەر جارێك سەردانی هەولێر و هەرێم دەكات، ئاوەدانیی و پێشكەوتنی بەرچاو دەبینێت . ئامادەیی ولاتەكەشی بۆ برەودان بە پەیوەندیی هەمەلایەنە، بەتایبەتی هەماهەنگیی ئەمنی و بەرگری لە گەڵ هەرێمی كوردستان دەربڕی. هەروەها مێدالیی ڕێزلێنانی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنساشی، پێشكەش سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.
سەرۆكی حكومەت ، سوپاسی حكومەت و خەڵكی فەرەنسای كرد كە لە ڕۆژانی سەختدا، پشتیوانییان لە گەلی كوردستان كردووە، خواستی هەرێمی كوردستانیشی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەكان لەكەڵ فەرەنسا دووپات كردەوە.
چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گرنگی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوون، كە كونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان ئۆلیڤیێ دیكۆتینێ، ئامادەی بوو.
سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و بەرگری ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا دەكات
مێدالیای رێزلێنانی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا پێشکەش بە مەسرور بارزانی کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.