Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:11

سه‌رۆکی هه‌رێم پێشوازی له‌ جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد

کوردستان TV
100%

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1ـی 10ـی 2022 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی‌ هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌ موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد.

له‌ دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی له‌ مه‌نده‌لاوی کرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی به‌ جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها هیوای سه‌رکه‌وتنی له‌ ئه‌رک و کاره‌کانیدا بۆ خواست. لای خۆیه‌وه‌ مه‌نده‌لاوی سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کرد و خۆشحاڵیی به‌ دیداری به‌ڕێزیان ده‌ربڕی.

تاوتوێکردنی دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو. تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له کاری پێکه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان کرده‌وه‌ له‌پێناو سه‌قامگیری و تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌دییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی وڵات و پاراستنی هاووڵاتییان و ڕه‌چاوکردنی ماف و داوا ڕه‌واکانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.