بڕیارە قۆناغی پێش کۆتایی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەست پێ بکات و گوژمەی ملیارێک و 200 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ شەممە 1ـی 10ـی 2022 لە میانەی بەسەرکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر ڕایگەیاند: بازاڕی قەیسەری هەولێر بەشێکی زیندووی مێژووی دێرینی هەولێرە.
ڕاشیگەیاند: لە چەند ساڵی ڕابردووش بەشێکی نۆژەن کراوەتەوە، ئێستاش قۆناغی پێش کۆتایی نۆژەنکردنەوەی بەرێوە دەچێت.
ئومێد خۆشناو باسی لەوە کرد کە نۆژەنکردنەوەی ئەو قۆناغە بە گوژمەی ملیارێک و 200 ملیۆن دینارە و ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها یەک کۆڵان دەبێت.
دووپاتیشی کردەوە کە نه‌خشه‌سازى قه‌یسه‌رى هه‌ولێر به‌هه‌مان سیماى كۆنى خۆى و به ئه‌ندازه‌یی تازه‌وه به‌باشترین خشت و كه‌رەسته‌ى بیناسازى كارى لێ ده‌كرێت، بازاڕەکەش وه‌ک به‌شێكى گرنگى ناسنامه‌ى شارى هه‌ولێر هه‌ژمار كراوه.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە جیا له‌وانه‌ش وه‌ک لایه‌نى بازرگانى گڕوتینێكى زیاترى خستۆته ناو بازارى قه‌یسه‌رى به جۆرێک كه سوودێكى زیاترى به خاوه‌ن موڵک دووكانه‌كان گه‌یاندووه و گەشتیارەکانیش بە چڕی ڕووی تێدەکەن، هه‌روه‌ها بۆته جێى سه‌رنجى میوانانى بیانى پایته‌ختی هه‌رێمى كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.