سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامە ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو 5 پێشمەرگەیە دەکات کە ئەمڕۆ شەممە 01ـی 10ـی 2022 لە ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکە نووسیویەتی "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانیان و دانیشتوانی سەیدسادق دەکەم و هاودهرد و هاوخەمیانم."
دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-
بە داخێکی گرانەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی هەر 5 پێشمەرگەی دلێر (تاهیر کاکەوڵا، جەمال جەلال حهمه، ئەردەڵان جەمال مهجید، توانا نەسرەدین حهمهد و سەروەر ئەنوەر مهحموود)م پێگەیشت کە ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێی دەربەندیخان بوونە قوربانی.
بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانیان و دانیشتوانی سەیدسادق دەکەم و هاودهرد و هاوخەمیانم.
لە خوای مەزن داواکارم گیانیان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.