بارەگای بارزانی پرسەنامە ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو 5 پێشمەرگەیە دەکات کە ئەمڕۆ شەممە 01ـی 10ـی 2022 لە ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دا.
لە پەیامەکەی بارەگای بارزانی هاتووە کە "سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكانتان و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبووان و سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەكانی لیوای پێنجی شارەزوو دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمی هەموو لایەک دەزانین."
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی:-
زۆر خەمبارین بە ڕووداوی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگەی قارەمان (تاهیر كاكەوڵا خەلیفە ڕەشید و جەمال جەلال حەمە و ئەردەڵان جەمال مەجید و توانا نەسرەدین حەمە و سەروەر ئەنوەر مەحموود) كە لەكاتی گەڕانەوەیان لە ئەركی پیرۆزی خۆیان لە ڕێگەی دەربەندیخان لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا بوونە قوربانی و شەهید بوون.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵ و هاوسەنگەرەكانیان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
خودای مەزن گیانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
01ـی 10ـی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.