له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به ساڵیادی خۆپیشاندانی تشرین ، كاتۆ سه‌عدوڵڵا چاودێری سیاسی رایگه‌یاند: ئه‌و گه‌نجانه‌ی عێراق، هیچ كاریان نییه و بێئیشن، تاوەکو ئێستا هیچ ئامانجیان به‌جێ نه‌گه‌یشتووه، تاوەکو ئێستاش ئه‌و حزبانه‌ی عێراق هیچ پێشوه‌چوونێكیان نه‌كردووه بۆ سه‌قامگیری و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ گرفته‌كان، بۆیه بارودۆخه‌كه زۆر خراپه، ژیان زۆر سه‌خت بووه بۆ هاووڵاتییانی عێراق.
ڕاشیگەیاند: موقته‌دا سه‌در تاوەکو ئێستا نه‌یتوانیوه بڕیارێكی دروست بدات، له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش كورد هیچ كارێكی باشی لێوه نه‌بینیوه، ئه‌مه‌ریكاش نازانێت چۆن پشتیوانی لایه‌نێكی ئه‌و لایه‌نانه بكات، هیچ چاره‌سه‌رێك نییه و پێشبینی ئه‌وه‌ش ناكه‌م كه رووناكییه‌ك هه‌بێت عێراق به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی رووناك ببات.
كاتۆ سه‌عدولڵا روونی كرده‌وه كه له كورتماوه‌یه‌كدا هیچ رێگەچاره‌یه‌ك بۆ دۆخی سیاسی عێراق به‌رچاو ناكه‌وێت .
لای خۆیه‌وه سەدیق سەدیق حامد مامۆستای زانكۆ لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند : پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق له سه‌ر بنه‌مایه‌كی هه‌ڵه دروست بووه، ئه‌ویش پرۆسه‌یه‌كی پشكپشكی بووه، كه‌واته هه‌ڵبژاردن هیچ ده‌ره‌نجامێكی نابێت.
هەروەها گوتی: هه‌ڵبژاردن هیچ به‌هایه‌كی نه‌بووه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئایا ئه‌و لایه‌نانه تا چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و خاوه‌ن هێز و میلیشیایه، تاوەکو ئێستا ده‌ره‌نجامی شۆرشی تشرین هیچ ئاكامێكی نه‌بووه، هێشتا حكوومه‌ت پێكنه‌هێنراوه و ئاكامی ئه‌و شۆرشه بوونی نییه.
ڕوونیشی كرده‌وه له‌م دۆخه‌دا باشترین رێگە گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دیموكراسی ته‌وافوقی، ئه‌وه‌شی دركاند كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ناتوانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه زۆر لایه‌نی عێراقی خۆی له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌دزێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.