لە ئیتاڵیا ناڕەزایەتی بەرامبەر بە مەرگی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵان بەڕێوە چوو كە لە ئێران دوای ئەوەی بە بیانووی ئەوەی "پابەند نەبوون بە یاسا باڵاپۆشەكان" دەستبەسەر كرابوو و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو.
گرووپێك لە هاووڵاتییانی ئیتاڵی و ئێرانی دانیشتووی ئیتاڵیا بەشدارییان لەو رێپێوانەدا كرد كە لە گۆڕەپانی ریپبلیكا لە شاری رۆمای پایتەخت دەستی پێكرد.
هەزاران كەس بە گوتنەوەی دروشمی "ژن و ژیان و ئازادی"، "هەموومان ژینا ئەمین"ین و "ئازادی" نارەزایەتییان دەربڕی.
رێپێوانەكە بەبێ رووداو لە نزیك گۆڕەپانی ڤێنیز لە ناوەڕاستی رۆما كۆتایی پێهات.
پێشبینی دەكرێت بەهۆی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینییەوە ناڕەزایەتی و گردبوونەوە لە شارەكانی دیكەی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت.
لە ئیتاڵیا ناڕەزایەتی بەرامبەر بە مەرگی ژینا ئەمینی بەڕێوەچوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.