سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند، لە ناوەندی پارێزگاكە كەسێك لەلایەن براكەیەوە كوژراوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتی: لە ناوچەی سەحلە-ی سەر بە ناحیەی كوفە، لە سەنتەری پارێزگای نەجەف، گەنجێكی تەمەن سی ساڵان تەقە لە براكەی دەكات و دەیكوژێت.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆكاری كوشتنی قوربانییەكە بۆ خواردنی ماددە هۆشبەرەكان بووە و هەوڵیداوە دەستدرێژی بكاتە سەر كچەكەی، هەروەها پێشتر كێشەی زۆری لەگەڵ خەڵكی ناوچەكە دروستكردووە.
لە نەجەف كەسێك لەلایەن براكەیەوە كوژرا.. ویستوویەتی دەستدرێژی بكاتە سەر كچەكەی خۆی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.