Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:17

هونەرمەندی ناوداری ئێرانی "مێهران مودیری " وڵاتەكەی بەجێهێشت

کوردستان TV
100%

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ هونەرمەند و پێشكەشكاری ناوداری ئێرانی "مێهران مودیری" ئێرانی جێهشتووە.
ڕۆژ دوای ڕۆژ ناڕەزایی دژ بە شەهیدكردنی ژینا ئەمینی و پشتیوانی و پاڵپشتی خۆپیشاندەران زێدە تر دەبێت و حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەموو جۆرە ڕێگایەك تاقی دەكاتەوە بۆ سەركوتكردن و كۆنترۆڵكردنی شەقام .
بەم هۆیەشەوە بەشێك لە هونەرمەندان و وەرزشوانە دیارەكانی ئێرانی، بە ئاشكرا دژی حكومەتی وڵاتەكەیان وەستاونەتەوە و داوای ئازادی و گەڕانەوەی مافی گەلەكەیان دەكەن، ئەمەش وای كردووە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بێت و لەلایەن دەوڵەتەوە دەست بەسەر موڵك و ماڵیان دابگیرێت و قەدەخەی كاركردن و گەشتكردنیان لێ بكرێت.
مێهرانی ئەكتەر و دەرهێنەر و پێشكەشكار ، پێشتر لەلایەن داواكاری گشتی  گەشتكردنی بۆ دەرەوەی وڵاتی لێ قەدەغە كردبوو.
 شایانی باسە زۆرێك لە هونەرمەندان و وەرزشوانان لە كاتی گیان لە دەست دانی "ژینا ئەمینی"  لە رێگەی بڵاوكردنەوەی  گرتە ڤیدیۆیی رەخنەیان لە دەسەڵاتی ئێران گرتووە لەم ماوەیش دا هونەرمەند و میدیاكار " مێهران مودیری " لەگرتە ڤیدیۆییەك دا ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی ئێرانی گرتبوو. 
ئا- كامران 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.