Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:39

شارەوانیی هەولێر پرۆژەی قیڕتاوكردنی 10 كۆڵان و شەقامی گوندی عەزە جێبەجێ دەكات

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی لە ڕۆژی شەممە 18ی حوزەیرانی 2022، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی بەدواداچوونی خزمەتگوزاری و داواكاریی دانیشتووانی گوندی عەزە لە سنووری شارەوانیی هەولێر، سەردانی گوندەكەی كرد و لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ كێشەكان كرد و بەڵێنی گەیاندنی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی بە دانیشتووانی گوندەكە دا و دوێنێ شەممە بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانیی هەولێر پرۆژەی قیڕتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی گوندی عەزە دەستیپێكرد.
پرۆژەكە بە گوژمەی زیاتر لە 303 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت كە پێكهاتووە لە دروستكردن و قیڕتاوكردنی 10 كۆڵان و شەقام ناوخۆیی لە گوندی عەزە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر. هاوكات لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئێستا بە دەیان پرۆژەی دروستكردن و قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵان لە گەڕەك و شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان و پرۆژەی خزمەتگوزاری نوێش دەگەیەندرێتە سەرجەم ئەو شوێنانەی كە پێویستیان بە خزمەتگوزارییە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.